کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
له چاوپپێكهوتنێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى ئیندیپێندنتی عه‌ره‌بى، هۆشیار زێبارى، وه‌زیرى پێشووى دارایى حكومه‌تى عێراق و خاڵى مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیموكراتی کوردستان چه‌ند نهێنیهكى دواى داگیركردنى عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ئاشكرا ده‌كات و به‌پێى ئه‌و ڕوداوانه‌ى كه زێبارى باسیان لێوه ده‌كات، دواى ئه‌وه‌ى حاكمى مه‌ده‌نیى بۆ عێراق دیارى ده‌كرێت، ته‌نها ڕۆڵى ڕاوێژكارى بۆ سه‌ركردایه‌تى كورد دیارى ده‌كرێت و به‌وه‌ش بارزانى و تاڵه‌بانى توڕه ده‌بن و په‌نا ده‌به‌نه به‌ر مه‌رجه‌عێكى باڵاى شیعه‌كانى عێراق.

زێباری به ڕۆژنامهكهى ڕاگه‌یاندووه، "دواى چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر داگیركردنى عێراق، چه‌ند شاندێکی ئەمریکیمان له ماڵى نێچیرڤان بارزانى بینى كه پێكهاتبوون له نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى به‌رگری و سوپا و حاكمى مه‌ده‌نیى، گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگریی ئه‌مریكا دڕێژهپێدا و له‌و دانیشتنه‌دا جه‌ختمان له‌سه‌ر پێویستى دامه‌زراندنى حكومه‌تى ئنیتقالى كرده‌ووه و وتمان گه‌ر بێت‌و ئه‌و حكومه‌ته دانه‌مه‌زرێت ئه‌وا پشیوى ڕووى له‌عێراق ده‌كات."
زیبارى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، "بیرۆكه‌ى ڕێكکه‌وتنى هاوبه‌ش له نێوان ئه‌مریكیه‌كان و سه‌كردایه‌تى كورددا له‌سه‌ر پرسى حوكمڕانى گه‌ڵاڵه بوو، دواتر به كاروانێكى ئۆتۆمبیلى زۆره‌وه كه نزیكه‌ى 40 بۆ 50 ئۆتۆمبیل ده‌بوو به ئاماده‌بوونى مام جه‌لال و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى تر له سلێمانیه‌وه به‌ره‌و كه‌ركوك ڕۆشتین، كه گه‌یشتنیه ناو كه‌ركوك ئاگرى بابا گوڕگوڕمان بینى هه‌ستێكى خۆش و جیاوازبوو له‌لامان كه ده‌توانین بێ هیچ ترس و سڵه‌مینه‌وه‌یه‌ك بۆ جارێكى تر ده‌چینه ناو كه‌ركوك، دواتریش به‌و كاروانه ئۆتۆمبیله‌وه چوینه ناو به‌غداوه و چوینه ئۆتیلى بورجى حه‌یات كه شوێنى هێزه ئۆپۆزسیونه‌كان و ئه‌نجومه‌نى حوكم و شوێنى په‌یوه‌ندیكردنى لایه‌نه‌كان بوو."

هۆشیار زێبارى بەردەوام دەبێت و دەڵێت، "دواى داگیركردنى عێراق كورد ڕۆڵى ڕابه‌رایه‌تى دۆخه‌كه‌ى ده‌بینى و ڕاوێژكردن به‌ده‌ستى ئێمه‌وه بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێمه به‌هێزترین لایه‌نى ئه‌وكاته بووین و زۆربه‌ى سه‌ركرده عێراقیه‌كان له‌لایه‌ن سوپاى ئه‌مریكاوه پاسه‌وانیان بۆ دابینكرابوو، خۆشم یه‌كێك بووم له‌وانه‌ى پاسه‌وانم بۆیان دابینكرد، به‌وهۆیانه‌وه هه‌ڵویستى ئێمه بەهێز بوو و گو‌ێشمان لێده‌گیرا له ناوخۆى عێراق و ده‌ره‌وه و له‌لاى ئه‌مریكا و باڵیۆزى وڵاتانى تره‌وه، ئه‌وكاته وه‌كو سه‌ركردایه‌تى كورد بارهگهمان له ئوتیل بورجى حه‌یات بوو."
وەزیری پیشووى دارایى عێراق لە درێژەى چاوپێکەوتنەکەیدا باسی گەڕانەوەى محەمەد باقر حه‌كیم دەکات كه دواى 30 ساڵ دابڕانى ویستویه‌تى له‌ئێرانه‌وه به‌ره‌و عێراق بگه‌ڕێته‌وه، زیبارى دەڵێت، "خوالێخۆشبوو محەمەد باقر حه‌كیم له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه تایبه‌تیه‌كه‌ى و عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك، وه‌زیرانى ئێستاى عێراق هاتنه لام و پێانووتم گه‌ر تۆ په‌یوه‌ندیه‌كى باشت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیه‌كاندا هه‌یه قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه و تێ‌یان بگەیەنە كه محه‌مه‌د باقر كه‌سایه‌تیه‌كى گه‌وره و پیاوێكى ئاینی دیار و هاوپه‌یمانمانه بۆ ئه‌وه‌ى مۆڵه‌تى بدهنى له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕییهكیدا بۆ عێراق بگه‌ڕێنه‌وه."

هۆشیار زێبارى ده‌شڵیت، "دواتر ڕۆشتم بۆ لاى فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى ئه‌مریكیه‌كان و پێمووت پیاوێک هاتووه زۆر باوه‌ڕپێكراوه له‌لامان و هاوپه‌یمانمانه و پشتیوانى له ڕووخانى سه‌دام كردوه ده‌یه‌وێت ڕێگه‌ى پێبدرێت و بێته‌وه، ئه‌ویش پێوتم ئیمامى ئاینى و چه‌ك و پاسه‌وانى هه‌یه؟ ئێمه له پاسه‌وانى ده‌كه‌ین، به‌ڵام پێموت پێویسته زیاتر له دۆخى ئه‌و تێبگات و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پرسه‌كه ده‌بێته مایه‌ى نیگه‌رانى گه‌ر بێت‌و له بازگه‌كان ڕابگیرێت، فه‌رمانده ئهمریكیهكه داواى ڕوخسهتێكى لێكردم دواتر ڕێگه‌ى پێدا و به هه‌ڵگرتنى چه‌كى بچوك واتا به‌س ده‌مانچه‌ى پێبێت بگه‌ڕێته‌وه."
هه‌ر له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا، زێبارى ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه، دواى ڕوخاندنى سه‌دام، بیرۆكه‌ى دامه‌زراندنى ئه‌نجومه‌نى حوكم له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بوو نه‌ك بە تەنها بیرۆكه‌ى ئه‌مریكا بێت .

هۆشیار زێباری دواى دانانی حاكمى مه‌ده‌نیى بۆعێراق باس له هاتنى دۆخێكى نائومێدكه‌ر بۆ وڵات ده‌كات و ده‌ڵیت، "دواى ئه‌وه‌ى حوكم ڕاده‌ستى برێمه‌ر كرا و بوو به حاكمى ڕاستەقینە له عێراقدا، له یه‌كێك له كۆبونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا كه من له‌نێوان تاڵه‌بانى و بارزانیدا دانیشتبوم و دواى به‌خێرهاتن له‌پڕ پێی وتن، "من سه‌ركرده‌م و ئه‌م وڵاته بەڕێوەدهبهم و بڕیارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشم پێیه و ئیدارەى وڵات دەکەم، گه‌ر ئێوه‌ش ڕۆلێكتان هه‌بێت ئه‌وا ڕاوێژكارى ده‌بێت"، بۆ پرسهكهشمان ته‌نها له‌وه‌دا كورتى كرده‌وه، وه‌كو ئه‌وه وایه بڵیت ئێوه‌ش وه‌كو سه‌ركرده‌كانى ئۆپۆزسیۆن ده‌تانپارێزین.
هۆشیار زێباری ئاشکراشی دەکات، كاتێك مام جه‌لال ئه‌و وتانه‌ى بیست توشى شۆك بوو و دواتریش كه بۆ مه‌سعود بارزانى وەرگێڕا، بارزانیش ده‌ستبه‌جێ به برێمه‌ر ده‌ڵیت، " كه‌واته ڕۆڵى ئێمه كۆتایى هاتووه و به‌غدا به‌ره‌و هه‌ولێر به‌جێده‌هێڵین"، به‌دواى ئه‌ویشدا مام جه‌لال به بریمه‌ر دەڵێت، "ئێمه ده‌مانه‌وێت هاوبه‌ش بین له ده‌سه‌ڵاتدا و ئه‌و هه‌ڵویسته‌ش جێگەى نیگه‌رانیه بۆ هه‌موومان و ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه ده‌به‌ن ئه‌وا ئێمه به‌ره‌و هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌ڕێینه‌وه."

دواى بێئومێدبوونى سه‌ركردایه‌تى كورد له وته‌كانى بڕیمهر زێبارى دەڵێت، "پاش گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ ئۆتێله‌كه بارزانى وتى ئۆتۆمبیله‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه ئاماده بكه‌ن، منیش پێمووت ئەرکی گرنگترت له‌سه‌رشانه پێش گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤ بزانێت تاچه‌نده سه‌ركرده‌ى گه‌وره‌تر له‌م وڵاته‌دا هه‌یه، پێموت پێویسته سه‌ردانى سیستانى له نه‌جه‌ف بكه‌یت، ئه‌ویش پێی وتم ده‌توانێت ئه‌و كاره ڕاپه‌ڕێنیت؟ كاره‌كانم ڕاپه‌ڕاند و به‌یاوه‌رى ژماره‌یه‌ك له ڕۆژنامه‌نوسان سه‌ردانى نه‌جه‌فمان كرد و له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌مان دا برێمهرمان بینى و پێی وتین، " باسى سه‌ردانكردنى سیستانیتان نه‌كردوه ئه‌و په‌یامێكى بۆى هه‌بووه و پێبى باشبوه پێبگه‌ینن، منیش پێمووت :" ئێمه ڕۆشتین بۆ نه‌جه‌ف بۆ ئه‌وه‌ى بزانیت له‌م وڵاته‌دا سه‌ركرده‌ى گرنگمان هه‌یه و نامه‌كه‌ش گه‌شت."