گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تۆمەتی کردنەوەی ماڵێک بۆ لەشفرۆشی دراوەتە پاڵ

پۆلیسی سلێمانی: کادرەکەی پارتی لە ماڵێکدا دەستگیرکراوە کە کاری نەشیاوی تێدا ئەنجامدراوە

2019.08.21 - 12:09
پۆلیسی سلێمانی: کادرەکەی پارتی لە ماڵێکدا دەستگیرکراوە کە کاری نەشیاوی تێدا ئەنجامدراوە
ناس کورد پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا کادرێکی پارتی دیموکرات لە ماڵێکدا لە شاری سلێمانی دەستگیرکراوە کە کاری نەشیاوی تێدا ئەنجامدراوە. . لە ڕووونکردنەوەیەکدا پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاندووە، ڕۆژی دووشەممە 19ی ئابی 2019، کادرێکی پارتی دیموکرات بە ناوی رێبوار ئه‌حمه‌د عه‌لی لە شاری سلێمانی دەستگیکراوە. . ڕوونکردنەوەکەی پۆلیسی سلێمانی بۆ وەڵامدانەوەی میدیایەکی پارتی بووە کە تێیدا باسی لە بێسەروشوێنبوونی کادرەکەی پارتی کردووە. پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەداوە بە بڕیاری دادوەر و بە مادەی سێ و چواری یاسای لەشفرۆشی دەستگیرکراوە. مادە یاساییەکە تایبەتە بەو کەسانەی کە بازرگانی بە لەشفرۆشی و کڕیاری لەشفرۆشین. بەپێی ئەو مادە یاساییەی کارمەندەکەی پارتی پێ دەستگیرکراوە، دوو تۆمەتی ڕووبەروو کراوەتەوە، یەکێکیان کردنەوەی ماڵێک بۆ لەشفرۆشی و دووەمیان کڕیاری لەشفرۆشییە.