گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەولێر.. وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە کۆدەبێتەوە

2019.08.21 - 08:50
App store icon Play store icon Play store icon
هەولێر.. وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە کۆدەبێتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لەگەڵ وەزیری پێشمەرگەی هەرێم وژمارەیەک لە فەرماندە سەربازییەکان کۆبێتەوە، پرسی هاوکارییکردنی پێشمەرگە و ڕووبەروبوونەوەی داعش تاوتوێ بکرێت. . شەوی ڕابردوو، 20ی ئابی 2019، ئانگێرت کرامپ وەزیری بەرگری ئەڵمانیا گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت ‎و دڵشاد بارزانی نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە ئەڵمانیا پێشوازی لێکرا. . وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ڕۆژی ڕابردوو سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکۆمار، سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگریی عێراق کۆبووەوە و تاوتوێی چەندین پرسیان کرد. . نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: "لە کۆبوونەوەی نێوان عادل عەبدولمەهدی و ئانگێرت کرامپ تاوتوێی شەڕی داعش و پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و بەرلین کراوە." .