ناس کورد-
له ناحیه‌ی ئامرلی له سنووری قه‌زای خورماتوو، منداڵێك له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی باوكی‌دا گیانی له‌ده‌ستدا و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاكه‌ش رایگه‌یاند، باوكی منداڵه‌كه ئالووده‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كانه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (4ی كانوونی دووه‌می 2023)، عەمید حوسێن عەلی، بەڕێوه‌بەری پۆلیسی قه‌زای خورماتوو بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، شەوی رابردوو مێردمنداڵێک بەناوی (سجاد زەینلعابدین)ـی تەمەن 15 ساڵ، له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی باوكی‌دا گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خورماتوو، "باوكه‌كه بە کێبڵ و بۆکس له منداڵه‌كه‌ی داوه و پێش ئه‌وه‌ی بگه‌یه‌ندرێته نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە". ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، باوکەکە لەبازگەی ئامرلی لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، باوکەکە ئالوودەی ماددەی ھۆشبەر و خواردنەوە کحولییەکان بووە و ماوەیەک بووە لەگەڵ خێزانەکەی کێشەی ھەبووە و لەکاتی رووداوەکە دایکی لەماڵ نەبووە.