ناس کورد-
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا بە زیادکردن بڕی هەندێک ماددە و زیادکردنی هەندێک ماددەی نوێ بۆ بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیارەکە لەسەر ڕاسپاردەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بووە و هەوڵێکە بۆ پاڵپشتی هەژاران و ئەو کەسانەی داهاتیان سنوردارە.
زیادکردنەکە بەم شێوەیەی خوارەوە:
- زیادکردنی بڕی ماددەی شەکر بۆ یەک کیلۆ بۆ هەر کەسێک
- زیادکردنی بڕی ماددەی زەیتی چێشتلێنان بۆ یەک لیتر بۆ هەر کەسێک
- زیادکردنی ماددەی چایی بە بڕی٢٠٠گم بۆ هەر کەسێک
- زیادکردنی ماددەی شیر بە بڕی ٢٥٠گم بۆ هەر کەسێک
- زیادکردنی ماددەی ئاردی سفر بە بڕی یەک کیلۆ بۆ هەر کەسێک.