گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەقینەوەیەک ڕوویدا و هەشت پۆلیسی فیدڕاڵی کوژران

2022.12.18 - 10:56
App store icon Play store icon Play store icon
تەقینەوەیەک ڕوویدا و هەشت پۆلیسی فیدڕاڵی کوژران

ناس کورد-

بەهۆی تەقینەوە بۆمبێکی چێندراو بە کاروانێکی پۆلیسی فیدراڵیدا لە باشووری کەرکووک، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، "هەشت پۆلیسی فیدراڵی کوژراون."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تەقینەوەکە لە نزیک گوندی سەفرە لە باشووری کەرکووک بە کاروانێکی پۆلیسی فیدراڵیدا تەقیوەتەوە و دەوترێت بۆسەی داعش بووە.


پۆلیسی حەویجە ڕاگەیاند، "لەدوای تەقینەوەی بۆمبەکە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان پۆلیسی فیدراڵی و چەکدارانی داعشدا روویداوە." بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداویش، جگە لە کوژرانی ئەو هەشت پۆلیسە فیدراڵییە، "چەکدارێکی داعش لە رووبەڕووبوونەوەی پۆلیسی فیدراڵیدا کوژراوە."



بەپێی لێدوانی پۆلیسی حەویجە، کوژراوەکانی پۆلیسی فیدراڵی "لە لیوای دوون لە سنووری حەویجە."