گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

هاوڵاتییەک لەسەر شۆفڵەکەی خۆی تەقەی لێکرا و کوژرا

2022.12.17 - 11:38
App store icon Play store icon Play store icon
هاوڵاتییەک لەسەر شۆفڵەکەی خۆی تەقەی لێکرا و کوژرا

ناس کورد-

ئەمڕۆ لە قەڵادزێ، دەستڕێژی گولـلە لە هاوڵاتییەک کرا کە پیشەی پێشمەرگەیە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢، "هێزەکانمان ئاگادارکران بە بوونی حاڵەتێکی کوشتن لە گەڕەکی ڕاپەڕین نزیک گۆڕستانی ڕاپەڕین، پاشان دەرکەوت هاوڵاتیەک بەناوی (ق. م . م) ڕەگەزی نێر، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی (ئیمام قاسم) پیشەی پێشمەرگە لە لیوای 7ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە تەرمەکەی لەسەر شۆڤڵکەی دۆزراوەتەوە."


دەشڵێت، "بە گوێرەی زانیاریە سەرەتایەکان ئەو هاوڵاتییە شۆفڵی پێ بووە ویستوویەتی بچێتە سەرکار، بەڵام بەڕێگاوە بە چەکی کڵاشینکۆف دەستڕێژی گولـلـەی لێ کراوە و بەو هۆیەشەوە بەسەر شۆفڵەکەیەوە کوژراوە کە شوێنەواری دوو فیشەک بەسەر جەستەیەوە هەیە."


پۆلیسی ڕاپەڕین ڕوونیشیکردووەتەوە کە "هەر دوای ڕووداوەکە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی قەڵادزێ گەیشتونەتە شوێنی مەبەست و دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان تەرمەکەیان گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ."