گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

بایەکی وشک و سارد هەڵدەکات و کەش ساردتر دەبێت

2022.12.16 - 14:11
App store icon Play store icon Play store icon
بایەکی وشک و سارد هەڵدەکات و کەش ساردتر دەبێت

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، لە سبەینێوە لە هەرێمی کوردستان بایەکی سارد و وشک چالاک دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیکدا دەڵێت، سبەینێ شەممە، ١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢، لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆی ھەوا لەسەر ناوچەکە ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و ڕوون دەبێت، بەرزترین پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی جێگیر دەمێنێتەوە.

 

دەشڵیت، "لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین و ناوچە شاخاویەکانی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر لەکاتەکانی بەرەبەیانی سبەینێوە بایەکی وشک و سارد چالاک ئەبێت بەخێرای ١٥کم\س تا ھەندێک کات بۆ زیاتر لە ٣٥کم\س لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە".

 

ئاراس جەبار جەختیکردووەتەوە کە "بەھۆی ئەم بایەوە پلەی گەرمی ھەستپێکراوی ھەوا لەم ناوچانەدا ساردتر ئەبێت لە پلەی راستەقینە و ھەست بەکەشێکی سارد دەکرێت بەتایبەت کاریگەری ئەم بایە بەچالاکی دەمێنێتەوە تا پێش نیوەرۆی رۆژی دووشەممە."