گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

درێژترین و کورتترین پیاوی جیهان هەردووکیان کوردن

2022.12.15 - 12:26
App store icon Play store icon Play store icon
درێژترین و کورتترین پیاوی جیهان هەردووکیان کوردن

ناس کورد-

دوای ئەوەی ئافشین قادرزادەی خەڵکی بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە هەڵگری ڕیکۆردی گینسی کورتترین پیاوی زیندووی جیهان، لەئێستادا درێژترین و کورتترین پیاوانی جیهان کوردن، درێژترین سوڵتان کۆسەنە کە ئەویش کوردێکی خەڵکی ماردینی باکوری کوردستانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوێنێ کتێبی تۆمارەکانی گینس ئافشینی ٢٠ ساڵە وەک کورتترین پیاوی جیهان ناساند کە باڵای ٦٥ سانتیمەترە و نازناوەکەی لە ئێدوارد نینۆی کۆڵۆمبی سەندەوە کە ٧٢ سانتیمەتر بوو، واتە ئافشین حەوت سانتیمەتر لە ئێدوارد بچوکترە.

 

 

هاوکات سوڵتان کۆسەن جوتیارێکی کوردە کە هەڵگری ڕیکۆردی گینسی درێژترین پیاوی زیندووی جیهانە بە هەبوونی باڵایەکی ٢٥١سم

 

سوڵتان لە گوندی دەدە لە پارێزگای مێردین دەژی. ئەو لە ساڵی ٢٠١٣ لە گەڵ خانمێک بەناوی مەروە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا. سوڵتان بەهۆی بەرزی باڵاکەیەوە ئەوا ئاستەنگی لە ڕۆیشتن بۆ درووست بووە، بەهۆی ئەمەشەوە دارشەقە بەکاردێنێت بۆ ئاسانکاری لە ڕێ کردن.