گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

هۆشدارییەکی توند لە قائیمقامیەتەوە بۆ پاسەکانی هاتوچۆی خوێندکاران

2022.12.11 - 18:03
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەکی توند لە قائیمقامیەتەوە بۆ پاسەکانی هاتوچۆی خوێندکاران

ناس کورد-

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بە جدی کار دەکەن بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکانی تایبەت بە رێکخستنی هاتوچۆی خوێندکاران، سەرۆکی لیژنەی هاتوچۆی گواستنەوەی خوێندکارانیش دەڵێت، جێبەجێکردنی رێنماییەکان جگە لە خوێندکاران، پارێزگاری لە بەرژەوەندی شۆفێری تەکسی و پاسەکانیش دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئارام مەحمود، سەرۆکی لیژنەی چاودێرکردنی هاتوچۆی تایبەت بە خوێندکاران لەبارەی هەوڵ و چالاکی لیژنەکەیان بۆ رێکخستنەوەی شێوازەکانی گواستنەوەی خوێندکاران لە خوێندنگا حکومی وناحکومییەکاندا ڕایگەیاند، لیژنەکەیان لە سەرەتای دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندن، لە سەرەتای مانگی ئەیلول تاوەکو مانگی کانونی یەکەمی ئەمساڵ (234) سەردانیان بۆ ناوەندەکانی خوێندن ئەنجامداوە، لە سەردانانەشدا (14) شۆفێر ئاگادارکراوەتەوە کە پابەندی رێنماییەکان بێت، بەهۆی کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی رێنماییەکان (42) سەرپێچی و (3) حاڵەتی دادگا تۆمارکراوە.


لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو شۆفێرانەی لە گواستنەوەی خوێندکاراندا رێنماییەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی پشتگوێ دەخەن، ئارام مەحمود وتی، “لیژنەکەمان بە جددی کاری بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێنماییانە کردووە کەتایبەتن بە گواستنەوەی خوێندکاران، وە ئەو شۆفێرانەی لە رێنماییەکان لا دەدەن لیژنەکەمان رێوشوێنی گونجاو و پێویستیان لەگەڵدا دەگیرێتەبەر و بەپێی جۆری سەرپێچییەکانیش سزاکان دیاریدەکەین”.


رونیشیکردەوە، جۆری سزاکان زیاتر لە جۆرێکە وەکو (غەرامەکردن، دوورخستنەوەی کۆمپانیا، دەسگرتن بەسەر ئۆتۆمبێل، هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست و دوورخستنەوەی شۆفێر و دانای ئۆتۆمبێل و شۆفێرێکی دیکە لە شوێنی)، سەرۆکی لیژنەکە جەختیشی کردەوە لەوەی، کە ئامانج لە سزادانی شۆفێرەکان تەنها بۆ پاراستنی سەلامەتی چۆنییەتی رێکخستنەوەی هاتوچۆی خوێندکارەکانە، لەبەرئەوەی جێبەجێکردنی رێنماییەکانیش جگە لە خوێندکاران سەلامەتی و بەرژەوەندی شۆفێری تەکسی و پاسەکانیش دەپارێزێت.


بەهۆی زۆری سکاڵای هاوڵاتیان و نەبوونی رێنماییەکی فەرمی کە چاودێری هۆکانی گواستنەوەی پاس و تەکسی لە ناوەندەکانی خوێندن بکات، لە کۆتایی ساڵی 2017 قائیمقامیەتی سلێمانی کۆمەڵێک رێنمایی تایبەتی دەرکردووە، لەو پێناوەشدا هەموو ساڵێک لە سەرەتای دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندن تاوەکو تەواو بوونی پرۆسەکە کار بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێنماییانە دەکات.