گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاش رۆژێك لە چاودێری

ڕووادوێكی ناخۆش لە سلێمانی: سۆندەی ئاو منداڵێكی خنكاند

2022.12.11 - 15:04
App store icon Play store icon Play store icon
ڕووادوێكی ناخۆش لە سلێمانی: سۆندەی ئاو منداڵێكی خنكاند

ناس كورد_

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، منداڵێک لەکاتی یاریکردن بە سۆندەی ئاوی موغەزی کە بۆ براکەی هەڵواسراوە، سۆندەکە لە ملی ئاڵاوە پاش رۆژێك بەهۆی ئەوەوە گیانی لەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی  ڕایگەیاند ئەو ژنە لە گەڕەکی زەرگەتەی سلێمانییە و دوو منداڵی هەیە، هاوژینەکەی مردووە، یەکێک لە منداڵەکانی نەخۆش بووە و سۆندەكەی بە سورەیایەکی ماڵەکەیدا هەڵواسیوە، دوای تەواوبوونی ئاوەکە منداڵەکەی بردووەتە نەخۆشخانە و سۆندەكەی بە سورەییاکەوە جێهێشتووە.

 

بە قسەی وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، دوای ئەوەی منداڵەکەی دیکەی ئەو ژنە، کە کوڕە و تەمەنی 11 ساڵە و قوتابییە، لە قوتابخانە گەڕاوەتەوە، سۆندەکەی بە سورەیاکەوە بینیوە و یاریی پێکردووە، لەوکاتەشدا سۆندەکە لە ملی ئاڵاوە و نەیتوانیوە لێیبکاتەوە، کاتێک دایکی پێی زانیوە و چووەتە شوێنی رووداوەکە، منداڵەکە هەناسەبڕکێی پێکەوتووە و بەپەلە گەیاندوویەتیە نەخۆشخانە.

 

دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە و مانەوەی بۆ ماوەی شەوێک، بەهۆی ناجێگیریی دۆخی تەندروستییەوە منداڵەکە ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە.

me_ga.php?id=44181