گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆناڵدۆ لە یارییەکەیاندا لەگەڵ مەغریب یەدەگ دەبێت

2022.12.10 - 17:10
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆناڵدۆ لە یارییەکەیاندا لەگەڵ مەغریب یەدەگ دەبێت

ناس کورد-

بۆ جاری دووم و لە یاری ئەمجارەدا لەگەڵ هەڵبژاردەی مەغریب کە کاتژمێر شەشی ئەم ئێوارە لە مۆندیالی قەتەر بەڕێوەدەچێت، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەسەر کورسی یەدەگ دادەنیشێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێشتر فێرناندۆ سانتۆسی، ڕاهێنەری پورتوگال ڕایگەیاند، "پێش یارییەكەی سویسرا بە ڕۆناڵدۆم وت كە یەدەگ دەبێت، پێی ناخۆش بوو چونكە ئەو هەمیشە سەرەكیبووە، پێموت كە وا باشترە سەرەكی نەبیت، عادەتەن بە یاریزان ناڵێم كە یەدەگیت بەڵام بە ڕۆناڵدۆم وت چونكە ئەو كاپتنمانە."


دەشڵێت، "سەرەتا بیرۆكەكەی بەدڵ نەبوو بەڵام هەڕەشەی جێهێشتنی شاندی هەڵبژاردەی پورتوگالی نەكردوە وەك ئەوەی باسكرا.
ئاهەنگی گێڕا لەگەڵ هاوڕێكانی و دڵخۆشبوو بە بردنەوەكەش."