گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بانکی ناوەندی وادەی جێگیربوونەوەی نرخی دۆلاری ئاشکرا کرد

2022.12.10 - 15:37
App store icon Play store icon Play store icon
بانکی ناوەندی وادەی جێگیربوونەوەی نرخی دۆلاری ئاشکرا کرد

ناس کورد-

بانکی ناوەندیی عێراق هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ئاشکراکرد و وادەیەکی بۆ گەڕانەوەی نرخەکەی بۆ دۆخی ئاسایی خۆی دیاریکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیحسان یاسیری، ڕاوێژکاری بانکی ناوەندیی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقییە (١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢) دەڵێت، "کێشەی بەرز و نزمی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو پەیوەندی بە ڕێژەی پارەی کاشەوە هەیە"، ئاماژەی بەوەشکرد، "بانکی ناوەندی پلاتفۆرمێکی بۆ بانکەکان دامەزراندووە تاوەکو داواکارییەکانیان بۆ وەرگرتن و کڕینی دۆلار بخەنەڕوو”.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم پلاتفۆرمە چەند ڕێکارێکی هەیە، چونکە عێراق هێشتا پابەندە بە مەرجە نێودەوڵەتییەکان لەسەر پرسی دۆلار و بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆریستان"، ڕوونیشیکردەوە "هەندێک لە بانکەکان کاتیان پێویستە بۆ جێبەجێکردنی ئەو داواکاریانە، بۆیە پێدانی ئەو بڕە دۆلارە دوادەکەوێت".

 

یاسیری ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر بانکەکان داواکارییەکانیان پێشکەشکرد و هاتبوونە بانکی ناوەندی و دۆلارەکەیان بەدەستدەهێنا، بەڵام ئێستا بانکەکان داواکارییەکانیان لەسەر پلاتفۆرم بەرزدەکەنەوە و کاتێک دەگەنە بانکی ناوەندی لەلایەن بانکەکەوە پشکنینیان بۆ دەکرێت، و ئەم پرۆسەیەش ڕەنگە هەندێک کات بخایەنێت"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "هەندێک لە بانکەکان سزای نێودەوڵەتییان لەسەر و چیتر هیچ مامەڵەیەک لەلایەن بانکی ناوەندییەوە لەگەڵیان ناکرێت."

 

جەختی لەوە کردەوە کە "نرخی ئاڵوگۆڕکردن هێشتا کۆنتڕۆڵکراوە و لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی".