ناس كورد-
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە وەڵامی پرسیارێكی ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر لەبارەی بایكۆتكردنی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەڵێت، ”من نامەوێت بە ئاشکرا باسی ئەم بابەتە بکەم. ئەمە پرسێکە کە لە ناوخۆدا وروژاندوومە و هەر لە ناوخۆشدا بە شێوەیەك لە شێوەكانی مامەڵەی لەگەڵ دەکەم”.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەلمۆنیتەر بەناوی سەرچاوەیەکی نزیک لە قوباد تاڵەبانییەوە باس لەوە دەکات کە ناوبراو تووڕە و نیگەران بووە لەوەی لەدوای هەڕەشەکەی ئەژی ئەمین بۆسەر ماڵی سەرۆکوەزیران، نە سەرۆکوەزیران و نە وەزیری ناوخۆ پەیوەندیان پێوە نەکردووە.