ناس کورد-
پۆلیسی ڕاپەڕین دوو گەنجی دەستگیرکرد بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە کچێک بە بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکانی و وەرگرتنی پارە لێی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پۆلیسی راپه‌ڕین له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا (٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢) بڵاویكرده‌وه، "دوای تۆماركردنی سكاڵا له‌لایه‌ن هاووڵاتیهكهوه له ڕه‌گه‌زی مێ له‌سه‌ر تۆمه‌تباری نادیار كه به وته‌ی سكاڵاكار تۆمه‌تبار له‌ڕێگای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردووه له به‌رامبه‌ر بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ وێنه‌كانی پاره‌ی لێوه‌رگرتووه".
ڕاشیگه‌یاندوه، "په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه ڕێكخرا بڕیاری دادوه‌ر به ده‌ستهات دواتر له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی ڕاپه‌ڕین (مكافحه) ده‌ستكرا، به‌لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی ورد دوای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری پێویست له‌كاتی پێدانی پاره و دوای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه، دوو تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی (س.م.ع) له‌دایكبووی 1989 و (ی.س.م) له‌دایكبووی 2002 ڕه‌گه‌زی نێر ده‌ستگیركران".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا له‌به‌رده‌م دادوه‌ر و پۆلیسدا دانیان نا بهتاوانهكانیان، دواتر دادوه‌ر بڕیاریدا به‌ڕاگرتنی تۆمه‌تبارانی ناوبراو به‌پێ مادده‌ی (2) له یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی