گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەنجینەى سلێمانى: دابەشکردنی موچە ڕاگیرا و ناشزانرێت کەی دەستپێدەکاتەوە

2019.08.20 - 15:34
App store icon Play store icon Play store icon
گەنجینەى سلێمانى: دابەشکردنی موچە ڕاگیرا و ناشزانرێت کەی دەستپێدەکاتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمى کوردستان، بەهۆکارێکى نادیار دابەشکردنى موچەى راگرت لەکاتێکدا بڕیاربوو ئەمڕۆ (سێشەممە) مووچەى وەزارەتێک، بدرێت. . حەسەن ڕەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەکی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: " هەرچەندە دوێنێ موچەی وەزارەتی داد دابەشکرا، بەڵام ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆکارێکی نادیار دابەشکردنی موچە ڕاگیرا". . وتیشی، تائێستا لە وەزارەتی داراییەوە هیچ ڕێنماییەکیان بۆ نەچووە و نازانن کەی دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێتەوە. . هاوکات بەپێی هەندێک زانیاری حکومەتی هەرێم پارەی پێویستی لەبەر دەستدا نییە بۆ دابەشکردنی موچە و چاوەڕوانی ناردنی پارەکەی بەغدا دەکەن. . جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند:"لە بەغداوە هیچ کێشەیەک دروست نەبووە بۆ ناردنی موچە و بەشێوەیەکی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە 18 بۆ 25ی هەموو مانگێک موچەی وەزارەتەکان و هەرێمەکان دەنێرێت". . ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا 20ی مانگە و بەدڵنیاییەوە تاوەکو 25ی مانگ پارەکەی بەغدا دەگاتە هەرێم. . سەبارەت بەو پرسە ناس کورد چەند جارێک پەیوەندیکرد بە وەزیرى دارایى و وتەبێژى وەزارەتى داراییەوە، بەڵام هیچ کامیان وەڵامی پەیوەندییەکانیان نەدایەوە. .