گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

لە سلێمانی پێنج ژن بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

2022.12.08 - 12:50
App store icon Play store icon Play store icon
لە سلێمانی پێنج ژن بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

ناس کورد-

بە تۆمەتی دزینیکردن لە چەند دوکانێکی زێڕنگەر، پێنج ژن لە سلێمانی دەستگیرکران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/12/2022، پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "دوای‌ تۆماركردنی‌ سكاڵای‌ یاسایی كه‌ له‌ناو بازاڕی‌ ئاڵتون فرۆشان دزیكراوه‌، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كیانیان ده‌ستپێكرد و توانرا پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمه‌تباره‌كان ئافره‌تن‌ و چواریان به‌ڕه‌گه‌زنامه‌ عه‌ره‌بن ‌و پێشینه‌ی‌ تاوانیان هه‌یه‌ و پێشتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی‌ تاوانی‌ دیكه‌ ده‌ستگیركراون.

 

بە گوتەی پۆلیسی سلێمانی، سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌ و ئێستا به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 446 له‌یاسای‌ سزادان راگیراون ‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.