ناس کورد-
بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، لە سبەینێوە بایەکی سارد و وشک ڕوو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، سبەینێ هەینی، ٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢، ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و کەمێک پەڵە ھەوری دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا تاوەکو نیوەرۆی ڕۆژی یەکشەممە لە ئەنجامی زیادبوونەوەی کاریگەری ئەو بەرزەپاڵەپەستۆیەی لەسەر ناوچەکانمانە بایەکی وشک و سارد ناوبەناو لە ناوچە شاخاویەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێم چالاک دەبێت.
دەشڵێت، "کاریگەری لەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاویە سنوریەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر ئەبێت بەخێرای ١٥ تا ھەندێک کات بۆ ٣٠کم/س کە ئەمەش ئەبێتە ھۆی زیاتر دابەزینی پلەکانی گەرما لە شەواندا و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سەدی لەناوچە شاخاویەکاندا، بەڵام لەکاتەکانی رۆژدا بەگشتی پلەکانی گەرما لەو ماوەیەدا بەشێوەیەکی جێگیر ئەمێننێتەوە.