ناس کورد-
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، ئەمساڵ بەشە بودجەی هەرێم کە لە عێراقەوە دێت بە نزیکی سێ هێندەی ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٢ دەبێت کە ئەمە زۆرترین پارەیە دێت بۆ هەرێم و دۆخی خەلک و هەريم زۆر باش دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شاسوار عەبدولواحید لە پۆستێکی لە فەیسبوک بەناوی "هەواڵێکی خۆش بۆ هەموو خەڵکی کوردستان" دەڵێت، "تەنها ئەگەر ئەم دەسەڵاتە و دوو حیزبە تێکی نەدەن و گرفتی تێ نەخەن و شێوازی فرۆشتنی نەوتەکە تەسلیم بکەن."
دەشڵێت، "پشت بە خوا و بە هیمەتی هەموو لایەک، دۆخی ئابوری لە جاران باشتر دەبێت. وە لە هەموو وردەکاری ئاگادارتان دەکەینەوە."
ناوبراو لە کۆمێنت نوسیویەتی، "ئەمەی من دەیڵێم زانیارییە نەک تەنها ئاواتخواستن."