ناس کورد-
بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەشتی هەولێر تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ی. ن. م) بە تۆمەتی شکاندنی قاسەی مزگەوتەکان لە سنووری قەزای دەشتی هەولێر دەستگیر کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوی پۆلیسی هەولێر، تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکاندا گیرا، دانی نا بە تاوانەکەیدا کە چەندین جار قاسەی مزگەوتەکانی شکاندووە و پارەکانی بردووە، بۆیە بە بڕیاری بەڕێز داوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.