گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ئەڵمانیا هەوڵی کودەتا بەسەر حکومەتدا درا

2022.12.07 - 11:16
App store icon Play store icon Play store icon
لە ئەڵمانیا هەوڵی کودەتا بەسەر حکومەتدا درا

ناس کورد-

هێزە ئەمنییەکانی ئەڵمانیا لە چەند ئۆپراسیۆنێکدا ٢٥ کەسیان بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کودەتا بەسەر حکومەتدا دەستگیرکرد، ئەوەش بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەو وڵاتە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی زانیاریی سەرەتایی میدیاکانی ئەڵمانیا، ئەو کەسانە سەر بە پارتە توندڕەوە ڕاستڕەوەکان بوون و هەوڵیانداوە سەرەتا هێرش بکەنەسەر پەرلەمان و دواتر دەسەڵات بگرنەدەست.

 

بەپێی گوتەی داوای گشتیی فیدڕاڵیی ئەڵمانیا، گوایە پیاوێکی ئەڵمانی کە بە شازادە هاینریچی سێزدەهەم ناوی براوە و تەمەن ٧١ ساڵە، ڕۆڵی سەرەکی لە پلانەکەدا هەبووە.

 

دەشڵێت، ئەو یەکێکە لەو دوو کەسەی کە گوایە سەرکردەی گرووپەکەیان کردووە، کەسەکان لە سەرانسەری ١١ ویلایەتی ئەڵمانیا دەستگیرکراون.

 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی میدیاکانی ئەڵمانیا، دەوترێت ئەو پیلانگێڕانە ئەندامانی بزووتنەوەی توندڕەوی ڕیشسبورگێر لەخۆدەگرن، کە لە مێژە بەهۆی هێرشە توندوتیژەکان و تیۆرییە پیلانگێڕییە ڕەگەزپەرستەکانەوە لەژێر چاودێری پۆلیسی ئەڵمانیادان. هەروەها ڕەتیدەکەنەوە دان بە دەوڵەتی مۆدێرنی ئەڵمانیادا بنێن.

 

ئەو کەسانەی لە کودەتاکەدا تێوەگلاون  بە ٥٠ ژن و پیاو مەزەندە دەکرێن، گوتەبێژی فەرمانگەی داواکاری گشتی فیدراڵی دەڵێت "هێشتا ناوێکمان بۆ ئەم گروپە نییە".