ناس کورد-
وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، لهپێناو خزمەتی هاوبەشان و زوو ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان، خزمەتگوزارییی زانینی تێچووی کارەبا لەسەر ئینتەرنێت بۆ هاووڵاتیان بەردەست دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، هاوبەشانی کارەبا دەتوانن لە ڕێگەی ماڵپەری پسوولەوە، بڕ و تێچوونی کارەباکەیان بزانن، ئەوەش تەنیا بە نووسینی ژمارەی هەژمارەکە لە شوێنی دیاریکراو، زانیارییەکان دەخاتە بەرچاوی بەشداربووان.
دەشڵێت، "ئەم خزمەتگوزارییە لەلایەکەوە ڕۆتیناتە ئیدارییەکان کەمدەکاتەو و مامەڵەی هاووڵاتیان ئاسان دەکات، لەلایەکی دیکشەوە ڕوونی و شەفافییەتی زیاتر لە تێچوونی کارەبا بۆ هاووڵاتیان دەستەبەردەکات. کە تێیدا دەتوانن برى پارهى خولى كۆتايی و بڕى قهرز و كۆى گشتیی پارهى داواكراو بزانن."
بەشداربووانی کارەبا لەم لینکەوە دەتوانن تێچووی بەکارهێنانی وزەی کارەباکانیان بخوێننەوە:
https://elc.pay.krd