گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

بانکی ناوەندی لەبارەى گۆڕینی نرخی دۆلار لێدوانی نوێی دا

2022.12.06 - 15:03
App store icon Play store icon Play store icon
بانکی ناوەندی لەبارەى گۆڕینی نرخی دۆلار لێدوانی نوێی دا

ناس کورد-
بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، هیچ پلانێکیان نییە بۆ گۆڕانکاریکردن لە نرخی دۆلاردا و لە نرخی ئێستایدا دەمێنێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

باسم عەبدولهادی، بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ناوەندیی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (6ی کانونی یەکەمی 2022) ڕایگەیاند، "لە ئێستادا هیچ پلانێکمان نییە بۆ گۆڕینی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار، مادام ئەم دۆخەی ئێستا گونجاوە و ئەم نرخە دەتوانێت سەقامگیری بەدیبهێنێت و دەتوانێ وەڵامدەرەوەی هەموو چالاکییە ئابوورییەکان بێت، چونکە زوو زوو گۆڕینی بەهای دراو کێشە دروست دەکات، بۆیە هەموو بانکە ناوەندییەکان لە جیهاندا لە هەوڵی ئەوەدان پارێزگاری لە بەهای دراو بکەن."


ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێستا ئێمە دۆلار دەفرۆشین بە بانکەکان بە 146 هەزار و ئەوانیش بە خەڵکی دەفرۆشنەوە بە 147 هەزار، لە بازاڕدا ئەگەر بەهاکەی گەیشتە 150 و 151، ئەمە بەگوێرەی عورفی نێودەوڵەتی قبووڵکراوە، ئێمە هەوڵدەدەین کە هەمیشە نرخەکە نزیکتر بێت لە 147 هەزار دینار."

 

هاوکات لەبارەی نرخی ئێستای دۆلارەوە کە نزیکبووەتەوە لە 150 هەزار دینار، ڕایگەیاند، "ئەگەر بگاتە 150 و 151 هەزاریش هەر ئاساییە، بەڵام ئەگەر بگاتە 155 و سەرووتر ئەوە ئاسایی نییە."