گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیاری

چوار کەس بە تۆمەتی بڕینی قاسەیەک لە خورماڵ دەستگیرکران

2022.12.06 - 14:21
App store icon Play store icon Play store icon
چوار کەس بە تۆمەتی بڕینی قاسەیەک لە خورماڵ دەستگیرکران

ناس کورد-

پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە چوار تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە قاسەیەکیان شکاندبوو و بڕی ٢٠ ملیۆن دیناری عێراقییان دزی بوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢) دەڵێت، "بەتۆمەتی دزینی قاسەی ماڵێک لە گەڕەکی ئەردەڵانی ناحیەی خورماڵ کە بڕی ٢٠ ملیۆن دیناری عێراقی تێدابووە".

 

دەشڵێت، "بنکەی پۆلیسی خورماڵ چوار تۆمەتباری دەستگیرکرد کە بە هاوبەشی هەستابوون بە ئەنجامدانی کارەکە، پاش ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەگەڵیان لە بەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و قاسەکە و بڕە پارەکە دەستی بەسەردا گیراوە کە لە گوندی گوڵپ حەشاریان دابوو لە ژێر خۆڵدا."

 

دەشڵێت، "سەرجەم تۆمەتبارەکان کە دانیشتوی ناحیەی خورماڵن بەپێی مادەی یاسایی (٤٤۳ی.س) بەندکراون".

me_ga.php?id=5904me_ga.php?id=5903