ناس کورد-
سێ ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێن، جیاوازی به‌ڕێوه‌بردن له‌نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای دێگه‌ڵه له‌م كابینه‌یه‌دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه كه سنووری تۆخكاری دێگه‌ڵه‌یه، ئه‌مه‌ش وایكردوه ناڕه‌زاییه‌تییه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی حكومڕانی چه‌وتی هه‌رێم بێت نه‌ك به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی، چونكه هه‌ولێر مه‌ركه‌زی بڕیاردانه و پارێزگاكانی دیكه جێبه‌جێكارن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بێستون سابوراوایی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی (6ی کانونی یەکەمی 2022، رایگه‌یاند: "خه‌ڵكی سلێمانی ده‌زانن یه‌ك به‌ڕێوه‌بردن له‌م هه‌رێمه بوونی هه‌یه و سه‌نته‌ری بڕیاردان له‌هه‌ولێره، به‌راوردی نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای دێگه‌ڵه ده‌كه‌ن و به‌ڕوونی هه‌ست به‌جیاوازی به‌ڕێوه‌بردن ده‌كه‌ن".
ده‌شڵت: "كاتێك خه‌ڵك له سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن و خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، مانای ئه‌وه نییه له‌شێوازی به‌ڕێوه‌بردن له سلێمانی ناڕازین، چونكه ئه‌وان له‌وه رۆشنبیرترن و تێده‌گه‌ن كه بڕیاره‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی چه‌وتی ئه‌م هه‌رێمه له‌سلێمانی نییه و داموده‌زگاكانی ئه‌و پارێزگایه بڕیارده‌ر نین، به‌ڵكو جێبه‌جێكارن بۆیه وه‌ك ئه‌وه وایه ناڕه‌زایه‌تی له‌هه‌ولێر ده‌ربڕن".
"هه‌ر حزب و كه‌سێك گومڕاكارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداو و بابه‌ت و پێشهاته‌كاندا بكات و بیه‌وێت سلێمانی به ئیداره‌یه‌كی جیاواز و بڕیارده‌ر ناوببات، ئه‌وا خۆی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت، چونكه هه‌ولێر سه‌نته‌ری بڕیاردانه نه‌ك سلێمانی" سابوراوایی واده‌ڵێت.
خه‌ڵكی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین بۆیان روونبوه‌ته‌وه كه ئه‌م كابینه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی به‌دوای تۆڵهكردنهوهدایه و نایه‌وێت له‌و سنوورانه‌دا خزمه‌ت بكات، بۆیه ده‌یانه‌وێت ستۆپ به‌ڕه‌وتی چه‌وتی حكومڕانی له‌هه‌رێم بكه‌ن.
میقداد شێخ به‌هادین، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بە هەمان ماڵپەڕی حزبەکەی گوت: "به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست و به‌به‌رنامه و پیلانی لایه‌نێكی دیاریكراو له‌ناو حكومه‌ت ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی به‌ته‌واوی په‌راوێز خراون و حكومه‌ت ئابلۆقه‌یه‌كی ناڕه‌وای خزمه‌تگوزاری و گه‌مارۆدان و سزادانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
" كابینه‌ی نۆ كابینه‌یه‌كی نابه‌رپرسیاره و له‌ئاست به‌ڕێوه‌بردن و ده‌وڵه‌تداریدا نییه و به‌عه‌قڵیه‌تی حزبایه‌تی و خێڵایه‌تی ركابهرایهیی پارێزگای سلێمانی ده‌كات و خه‌ڵكیش ئه‌وه ده‌زانن كه حكومه‌ت كه‌مته‌رخه‌مه له‌م سنووره نه‌ك یه‌كێتی و حكومه‌تی خۆجێیه‌تی سلێمانی" میقداد شێخ به‌ھادین وایوت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ڵێت:" نیگه‌رانییه‌كانی خه‌ڵك له سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ردوو ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین گه‌یشتوه‌ته لوتكه‌و چیتر قبوڵی ناكه‌ن به‌مشێوه‌یه حكومه‌ت سزایان بدات و گڵۆپی سووریا‌ن بۆ حكومه‌ت هه‌ڵكردوه‌و ستۆپ به ره‌وتی چه‌وتی حكومڕانی له‌هه‌رێم ده‌كه‌ن".
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م كابینه‌یه‌دا به‌ئاشكرا ناعه‌داله‌تی له‌دابه‌شكردنی داهات و بودجه‌ی پرۆژه‌كاندا ده‌كات، ئه‌مه چه‌وتی به‌ڕێوه‌بردنی حوكمڕانییه و دانیشتوانی سنووری ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی ئه‌و ناعه‌داله‌تییه ده‌بینن و خۆڵناكرێته چاویان.
عوسمان سێده‌ری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به ماڵپەڕەکەی راگه‌یاند: "چاوه‌ڕوانییمان له‌م كابینه‌یه یه‌ك حكومه‌تی و یه‌ك هه‌ڵویستی بوو، به‌ڵام واده‌رنه‌چوو، حزب حزبێنه و پشك پشكێنه له‌م كابینه‌یه‌دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌بینرێت، سیاسه‌تێكی چه‌وت و به‌مه‌به‌سته".
" چه‌ندینجار له‌سه‌ر ئه‌و ناعه‌داله‌تییه‌ی له‌دابه‌شكردنی داهات و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی پارێزگاكان هه‌یه، قسه‌مان كردوه‌و پرۆژه‌مان پێشكه‌شكردوه، به‌ڵام گوێی لێنه‌گرتووین" عوسمان كه‌ریم سواره وای وت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌شڵێت:" به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانم داهاتی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته‌وه وه‌زاره‌تی دارایی و خه‌زێنه‌ی گشتی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان و راپه‌ڕین ده‌یبینن له‌م كابینه‌یه‌دا داهات و پرۆژه‌كان به‌یه‌كسانی به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابهشناكرێن و جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له‌نێوان پارێزگاكاندا هه‌یه ئه‌مه‌ش وایكردوه كه خه‌ڵكی ئه‌و سنووره له‌م به‌ڕێوه‌بردنی حوكمڕانی له‌م كابینه خێڵه‌كییه بێزار بن".
له‌م كابینه‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌بودجه‌ی پرۆژه‌كاندا جیاوازییه‌كی زۆر له‌نێوان شاره‌كاندا ده‌كات و ته‌نها له پرۆژه‌ی ئاودا 741 ملیۆن دینار بۆ سلێمانی و ده‌ووروبه‌ری له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگاكه خۆی ته‌رخان ده‌كات، به‌ڵام بۆ سێ پرۆژه‌ی ئاو له‌هه‌ولێر بڕی 33 ملیار دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی ته‌رخان ده‌كات، كه ئه‌وه‌ش سیاسه‌تی چه‌وتی به‌ڕێوه‌بردن و خه‌رجی دارایی ده‌رده‌خات كه خودی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌و جیاوازییه‌وه ئیمزای له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژانه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر كردوه.