گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

بکوژی ناسکە قادر دەستگیرکرا کە ماوەیەک پێش ئێستا کچەکەی بە ملوانەکەیدا تەرمەکەی ناسییەوە

2022.12.06 - 12:24
App store icon Play store icon Play store icon
بکوژی ناسکە قادر دەستگیرکرا کە ماوەیەک پێش ئێستا کچەکەی بە ملوانەکەیدا تەرمەکەی ناسییەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین بکوژی ناسکە قادر پیرۆتی ئاشکراکرد کە دوو هەفتە لەمەوبەر تەرمەکەی بە سوتێنراوی دۆزرایەوە و دەڵێت، "دانی بە تاوانەکەیدا ناوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین ئەمڕۆ سێشەممە، 6ی کانونی یەکەمی 2022، لە نوسراوێکدا رایگەیاندووە، “لە دوای ئەوەی هاوڵاتییەکی دانیشتووی ناحیەی چوارقورنە بە ناوی ناسکە قادر پیرۆت تەمەن 47 ساڵ لە رێکەوتی 13 ی 11ی 2022 دیارنەمابوو و دواتر لە رێکەوتی 24 ی 11 لە ناو کێڵگەیەکی نزیک بەنداوی دەربەندیخان تەرمەکەی بە سوتێنراوی دۆزرایەوە، توانرا لە ماوەیەکی کەمدا چەند کەسێک لەسەر دۆسیەکەی دەستگیربکرێن”.

 

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە دوای دەستکەوتنی بەڵگەی تەواو، یەکێک لە تۆمەتبارەکان بە ناوی (خ، ر) تەمەن 39 ساڵ دانی بە کوشتنەکەیدا ناوە و لە ئێستادا بە پێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە”.

 

 

‎ڕاگەیەندراوێک لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕینەوە
‎دوای ئەوەی هەواڵەكەمان پێگەیشت لەسەر دیار نەمانی ژنێك بەناوی (ناسكە قادر پیرۆت) لەناحیەی چوارقوڕنەی سەر بەقەزای رانیە كەلەبەرواری (13/11/2022) لەماڵەوە چۆتە دەرەوەو نەگەڕاوەتەوە.
‎بۆ ئەم مەبەستە دەستبەجێ بەڕێز جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم كاك (قوباد تاڵەبانی) هاتۆتە سەرخەت و بەفەرمانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتیمان و دەزگا ئەمنیەكانی سنورەكەی راسپاردووە كەهەرچی زووە چارەنووسی ئەو ژنە یەكلایی بكرێتەوە، بەبڕیاری بەرێز دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی رانیە دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ كرایەوە.
‎ بۆ ئەم مەبەستە دەست بەجێ بەڕێوەبەرایەتیمان (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین) بەفەرمانی بەرێز بەڕێوەبەر لیژنەیەك پێكهێندرا بۆ لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی چارەنووسی ناوبراوی سەرەوە، بۆیە لیژنەكە دەست بەجێ دەستی كرد بە لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری و بەڵگە لەسەر دیار نەمانی (ناسكە قادر پیرۆت).
‎ بۆیە لەبەرواری 24/11/2022 بەهاوكاری هاوڵاتیانی دڵسۆزی سنورەكەمان و ئاگاداراكردنەوەمان بە بوونی تەرمێك لەنزیك زێی بچووك. دەست بەجێ هێزەكانمان بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین و بەبڕیاری بەڕێز دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی رانیە گەیشتینە ئەو شوێنەی كە تەرمەكەی لێبووە، دوای هێنانە دەرەوەی تەرمەكەی رێكاری یاسایی پێویست گیرایە بەر و تەرمەكەی هێندرا بۆ پزیشكی دادی رانیەو دواتر لەوێشەوە بەرێكرا بۆ پزیشكی دادی سلێمانی بەمەبەستی توێكاری.
‎لەهەمان كاتدا لەسەر كەیسەكە بەبڕیاری بەڕێز دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی رانیە، چەندین كەس دەستگیركران ، دوای لێكۆڵینەوەی وردو كۆكردنەوەی بەڵگەی پێویست، یەكێك لە دەستگیركراوەكان بەناوی (خ,ڕ) تەمەن (39) ساڵ لەبەردەم بەرێز دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی رانیە دانی بەتاوانەكەی ناوەو لەئێستادا راگیراوە بەپێی ماددەی (406) لەیاسای سزادانی عێڕاقی و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكە بەردەوامە.
‎بەپێویستی دەزانین سوپاسی
‎— هاوڵاتیانی سنورەكەمان بكەین كە هەمیشە چاوكراوە و هاوكار بوون لەدۆزینەوەی تۆمەتبار،
‎سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەكەین كەهاوكارمان بوون لە دۆزینەوەی تۆمەتبارەكە.
‎— بەڕێز نوێنەری دادگای لێکۆڵینەوەی ڕانیە....
‎— یاریدەدەرێتی ئاسایشی چوارقوڕنە
‎سەرەڕای سوپاس و دەست خۆشیمان بۆ ئەفسەر و كارمەندانمان، هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەكەینەوە، كە هێزەكانمان بەهاوكاری ئێوەی چاوكراوەو دڵسۆز، هەمیشە لەسەر خەتین بۆ هێنانە دی ئاسایش و ئارامی.