گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە کێن

پارتی شوێنەکەی هێمن هەورامی و پشتیوان سادقی پڕکردەوە

2022.12.05 - 20:11
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی شوێنەکەی هێمن هەورامی و پشتیوان سادقی پڕکردەوە

ناس کورد-

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، گۆڕانکارییەکانی ناو پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی پێ کردووە و لە ڕۆژانی داهاتووشدا گۆڕانکارییەکان بەردەوام دەبن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

بڵند ئیسماعیل، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی (٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢) گوتی: ''گۆڕانکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی پێ کردووە، ئەحمەد کانی، بەرپرسی لقی دوو دەبێتە وەزیری ئەوقاف لە شوێنی دکتۆر پشتیوان سادق و عەبدولخالق باپیری، بەرپرسی لقی 20ی شێخان دەبێتە بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە لە شوێنی سەربەست لەزگین، من دەبمە بەرپرسی لقی دوو و ئاری نانەکەلی و چیایی هەرکی، ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی دەبنە جێگری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە هەولێر و کرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی پارتی لە مەخموور دەبێتە بەرپرسی لقی 16ی پارتی لە دەوروبەری هەولێر، مەردان خدر دەبێتە بەرپرسی لقی نۆی پارتی لە ئاکرێ.''

 

بڵند ئیسماعیل گوتیشی: ''زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی، دەبێتە جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە شوێنی هێمن هەورامی و دکتۆر ڕێبوار بابکەیی دەبێتە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە شوێنی زانا مەلا خالید و لقی 23 و 24 جارێ بەرپرسی لقیان دیاری نەکراوە و لقی 10 و لقی چۆمان جارێ وەکوو خۆیان دەمێنن.''

 

گوتیشی: ''بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوو گۆڕانکارییەکان لەناو پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوام بن.''