گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دادگای فیدڕاڵی دادبینی بۆ درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم دەکات

2022.12.05 - 13:46
App store icon Play store icon Play store icon
دادگای فیدڕاڵی دادبینی بۆ درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم دەکات

ناس کورد-

یوسف محەمەد، پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان لە پەرلەمانی بەغدا ڕایگەیاند، دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق وادەی دادبینی بۆ پێداچوونەوە بە سکاڵای نادەستورییبوونی درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم دیاری کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یوسف محەمەد لە ڕوونکردنەوەیەکدا (٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢) ڕایگەیاند، "پاش ئەوەی ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢  داوایەکمان تۆمار کرد سەبارەت بە نادەستوری بونی درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان و دەرکردنی یاسای بەردەوام بونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ژمارە ١٢ی ساڵی ٢٠٢٢، دادگای باڵای فیدراڵی رۆژی ١٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ی دیاری کرد بۆ دادبینیی دۆسییەکە."

 

دەشڵێت، "بە ڕەچاوکردنی چەند بڕیارێکی پێشوی دادگای فیدڕاڵی و، ئاماژەدان بە دژوەستانەوەی درێژکردنەوەی ماوەی ئەنجومەنە ھەڵبژێردراوەکان لەگەڵ ئیرادەی گەل و بنەماکانی دیموکراسی و بەند و مادەکانی دەستور، چاوەڕێ ئەکەین کە دادگاکە دواجار بڕیاری نادەستوری بونی درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان دەربکات."

May be an image of ‎one or more people and ‎text that says