گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەى چۆن بووە؟

پۆلیسی کەرکوک: ئێمە کارمەندەکەی دژە تیرۆری سلێمانیمان نەکوشتووە

2022.12.05 - 11:11
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی کەرکوک: ئێمە کارمەندەکەی دژە تیرۆری سلێمانیمان نەکوشتووە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای كەركوك ڕەتیدەكاتەوە هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن کارمەندی دژە تیرۆری سلێمانییان لە كەركوك كوشتبێت و دەڵێن، "ڕوداوەكە خۆكوژی بووە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەوی رابردوو محەمەد جەباری ٢٨ ساڵە کە كارمەندی هێزەكانی دژە تیرۆری یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بوو لە سلێمانی بە فیشەك گیانیلەدەستدا و چەند پەیجێك بڵاویانكردەوە كە ئەو گەنجە لەلایەن "پۆلیسەوە" كوژراوە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك لە رونكردنەوەیەكدا دەنگۆی كوژرانی ئەو گەنجە رەتدەكاتەوە.


لە ڕوونكردنەوەكەدا كە لە پەیجی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس درەنگانێكی شەوی رابردوو بڵاوكراوەتەوە، هاتووە "پۆلیس زانیاریی پێگەیشتووە كە گەنجێك بە چەك هەڕەشە لە خێزانەكەی دەكات، هەر بۆیە لەكاتی گەیشتنی هێزەكانمان بۆ شوێنەكە و هەوڵی لێسەندنی چەكەكەی، ئەو گەنجە فیشەكی ناوە بەخۆیەوە و خۆی كوشتووە"، هەروەها جەختدەكاتەوە "پۆلیسەكانی فریاكەوتن بەبێ ئەوەی هیچ چەكێكیان پێبێت، هەوڵیانداوە گەنجەكە دەستگیربكەن و رزگاری بكەن".

 

پۆلیس هەڕەشەی گرتنەبەری رێكاریی یاسایی دەكات دژ بەو دەزگا و پەیجانە كە پۆلیسیان بە كوشتنی گەنجەكە تۆمەتباركرد.

 

هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری سلێمانی لە پۆستێکیدا لە فەیسبوک نوسیویەتی، "پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی و خانەوادەی براو هاوڕێ و هاوسەنگەرمان محەمەد جەباردەکەین کە بە ڕوداوێکی دڵتەزێن گیانی لەدەستدا."