ناس کورد-
رێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س كه وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك) و ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك له خۆده‌گرێت، له‌پێناو پاراستنی ئه‌و هاوسه‌نگییه‌ی له بازاڕه‌كاندا هه‌یه، به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و بڕیاره‌ی كه له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی ٥ی تشرینی یه‌كه‌مدا داویه‌تی و بریتییه له "كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وت به بڕی دوو ملیۆن به‌رمیل له تشرینی دوومه‌وه".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
٣٤هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی نه‌وت و وزه‌ی ١٣ وڵاتی ئه‌ندامی ئۆپیك كه سعوودیه سه‌ركردایه‌تی ده‌كات و ١٠ وڵاتی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك كه رووسیا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، كۆتاییهات. كۆبوونه‌وه‌كه كه به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین به‌ڕێوه‌چوو، ئامانج لێی تاوتوێكردنی دۆخی بازاڕ و بڕیاری به‌رهه‌مهێنان له مانگی كانوونی یه‌كه‌م به دواوه، بوو.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن ئۆپیكه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه له‌ژێر رۆشنایی گرنگی و بایه‌خی بڕیاری كۆبوونه‌وه‌ی ٣٣ههمینی وه‌زیرانی وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپیك و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك، ئۆپیك پڵه‌س "ئاماژه‌ی به‌وه كردووه بڕیاره‌كه به ته‌واوه‌تی و به‌شێوه‌یه‌كی گونجار له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی ئاڕاسته‌ی بازاڕ دراوه و ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند كردووه كه هه‌نگاوی پێویست و گونجاوه له‌پێناو گه‌یاندنی بازاڕه جیهانییه‌كانی نه‌وت به كه‌ناری سه‌قامگیریی له‌لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه".
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه باس له‌وه‌ش كراوه، وڵاتانی به‌شدار له‌پێناو تاتوێكردنی پێشهاته‌كانی بازاڕ و ئه‌گه‌ر پێویستی كرد بۆ پشتیوانییكردنی هاوسه‌نگی و سه‌قامگیریی بازاڕه‌كانی نه‌وت، ده‌توانن به‌شێوه‌ی به‌په‌له كۆببنه‌وه.
ئۆپیك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه لایه‌نه‌كان جارێكی دیكه پابه‌ندیی خۆیان به بڕیاره‌كانی رابردوو نیشانداوه و كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی وه‌زیران بۆ چاودێرییكردن كه هه‌موو مانگێك سازده‌كرا له‌مه‌ودوا دوو مانگ جارێك رێكده‌خرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر لیژنه‌كه ویستی ده‌توانێت كۆبوونه‌وه‌ی زیاده بكات یان به ئاڕاسته‌ی پێشهاته‌كانی بازاڕ داوا بكات وه‌زیرانی ئۆپیك پڵه‌س كۆببنه‌وه.
- ئۆپیك پڵه‌س ٤ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٣ كۆده‌بێته‌وه
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه كه كۆبوونه‌وه‌ی ئایندهی ئۆپیك پڵه‌س رۆژی ٤ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٣ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وڵاتانی ئۆپیك پڵه‌س له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی ٥ی تشرینی یه‌كه‌میاندا بڕیاریان دا به كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وت به بڕی دوو ملیۆن به‌رمیل له مانگی تشرینی دوومه‌وه.