گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتی سەردانی یەکێتی دەکات

2022.12.01 - 22:34
App store icon Play store icon Play store icon
 پارتی سەردانی یەکێتی دەکات

ناس کورد-

 

بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە هەولێر رایگەیاند، سیاسەتی پارتی لەدوای کۆنگرەی 14 ئەوەیە کە لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ سەرجەم پارتە سیاسییەکانی کوردستان بکاتەوە، بەتایبەتی یەکێتیی و دەیانەوێت باشترین یەکڕیزی و تەبایی لەنێو هێزە سیاسییەکانی کوردستاندا هەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەربەست لەزگین لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ "رووداو" وتى "بەمنزیکانە دەستدەکەین بە سەردانی لایەنە سیاسییەکان، دوو رۆژ لەمەوبەر شاندێکی پارتی لە بەغدا سەردانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان کرد و ئەو سەردانانەش بەردەوام دەبن."

 

سەربەست لەزگین پێیوایە، "پارتی و یەکێتی کۆمەڵێک دید و تێڕوانینی جیاوازیان هەیە لەسەر کۆمەڵێک پرس و بابەت، بەڵام بەردەوام هەوڵدەدەین یەکگرتوویی و هاوبەشیمان لە کوردستاندا بە بەردەوامی بمێنێتەوە."