گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

  22 ئافرەت بە سێ تۆمەت لە هەولێر دەستگیرکران

2022.12.01 - 16:42
App store icon Play store icon Play store icon
  22 ئافرەت بە سێ تۆمەت لە هەولێر دەستگیرکران

ناس کورد-

 

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنى 22 ئافرەتی راگەیاند، بەتۆمەتى فاڵچییەتی و سواڵکەری ولەشفرۆشى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتى "ئەو 22 ئافرەتە لە پاڵ فاڵچیەتی و سواڵکەریی کاری لەشفرۆشیان ئەنجامدەدا".

 

باسى لەوەشکرد، نۆ لەو کەسانە دانیشتووى هەولێرن، شەشیان خەڵکی سوریان، سیانى دیکەشیان خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی هەرێم، یەکێکیان ئێران، سیانی دیکەشیان خەڵکی موسڵن.

 

ئەو ئافرەتانەی دەستگیرکراون تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 55 ساڵیدایە.