ناس کورد-
نرخى زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاست لەماوەى دوو هەفتەدا، ئەوەش بەهۆى لێدوانەکانى سەرۆکى بانکى ناوەندى ئەمەریکاوە بۆ بەرزکردنەوەى ڕێژەى سود بە شێوەیەکى کەمتر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نرخى زێڕ بەڕێژەى 0.4 بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەک گەیشتە 1775.77 دۆلار.
بەرزبوونەوەى نرخى زێڕ دواى لێدوانەکانى جێرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا هات کە جەختی لەوە کردەوە بانکی ناوەندی بە رێژەیەکی کەمتر سودی بانکی بەرزدەکاتەوە.