ناس کورد-
وەزیری پەروەردەى عێراق نیازی خۆی بۆ داخستنی قوتابخانەکانى تایبەت بە ئاوارەکان لە هەرێم ڕاگەیاند، ئەوەش توڕەیی و نیگەرانى لاى ئاوارەکان لێکەوتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئیبراهیم النمیس وەزیرى پەروەردە لە گرتەیەکى ڤیدیۆییدا دەڵێت "داخستنی نوێنەرایەتى پەروەردە لە هەرێمى کوردستان یەکێک دەبێت لە ئەولەویەتەکانی".
لەپارێزگاکانی هەرێم سەدان قوتابخانەى تایبەت بە ئاوارەکان بوونیان هەیە.
وەزارەتی پەروەردە تا ئێستا هیچ رونکردنەوەیەکى لەو بارەیەوە نەداوە.