گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆی لێچونی غازەوە مۆتێلێک لە سلێمانى داخرا

2022.11.30 - 22:23
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی لێچونی غازەوە مۆتێلێک لە سلێمانى داخرا

ناس کورد-

 

بەهۆی نەپشکنینی سیستمی غازەکەیی و لێچونەوە، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی مۆتێل گوڵی لالەى داخست.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند؛ دوای ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانییەوە بەهەبونی لیکی غاز لە سیستمەکەیدا، سەردانی تیمەکان دەرکەوت کە سیستمی غازی مۆتێل گوڵی لالە لێچونی هەیە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی میوانەکانی ئیزن دران و لیژنەکانی قائیمقامیەت مۆتێل گوڵی لالەـیان لەگەڕەکی عەقاری داخست.

 

وتیشی؛ بۆ رودانی کارەساتی نەخوازراو، پێویستە شەش مانگ جارێک ستستمی غاز پشکنینی بۆ بکرێت و لەکاتی هەبونی کەموکورتیدا چارەسەربکرێت.

 

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژە بۆئەوە دەکات، لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی ئەو شوێنە گشتییانەی سیستمی غازیان هەیە پشکنین بۆ سیستمەکەیان بکەن بۆئەوەی لەکاتی سەردانی لیژنە هاوبەشەکان داخستنیان بۆ نەکەن و سزای خاوەنەکەشی نەدەن.

 

رێکان جەمال رونیکردەوە، لەپێناو پاراستنی هاوڵاتیان و میوانانی مۆتێلەکە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی مۆتێل گوڵی لالە دادەخرێت تائەوکاتەی دڵنیایی تەواو لە سیستمەکەی دەدات، پاشان دەکرێتەوە.