ناس کورد-
هه‌ردوو لیژنه‌ی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له شاری به‌غدا كۆبوونه‌وه و لەسەر چوار تەوەر گفتوگۆیان کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە راگه‌یه‌ندراوێدا رایگەیاند، هەردوو لیژنەی باڵای "حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ"ـی لە شاری بەغدا کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لە بارەی چەند دۆسیەیەک کرد بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا لە چوارچێوەی دەستوور.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی ئەم قۆناغە بۆ گەیشتن بە رێکەوتنی هاوبەش لە چوارچێوەی دەستوور و کارنامەی كابینه‌كه‌ی سوودانی کە لایەنە سیاسەکانی پێکهێنەری حکومەتی نوێ لەسەری رێكکەوتن و لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش پەسەندکراوە.
لە کۆبوونەوەکەی نێوان لیژنه‌ی باڵای هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی، پرسی بودجە، نەوت، چاودێری دارایی و دەروازە سنوورییەکان وەک تەوەری سەرەکی گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا، ئەوەش بەپێى راگەیەنراوەکە.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت، کۆبوونەوەکانی نێوان ھەردوولا بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەرکردنی تەواوی دۆسیە هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.