گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

توندوتیژی دژى ئافرەتانی سلێمانی: کچێک لە ئەشکەنجە و زیندانیی براکانی ڕزگارکرا

2022.11.30 - 14:21
App store icon Play store icon Play store icon
توندوتیژی دژى ئافرەتانی سلێمانی: کچێک لە ئەشکەنجە و زیندانیی براکانی ڕزگارکرا

ناس کورد-

لقی سلێمانیی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژى ئافرەتان و خێزان ڕایگەیاند، کچێک لە پاش ئەشکەنجەدان و زیندانکردنی لە لایەن براکانی، ڕزگارکرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، دوێنێ سێشەممە، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، "پاش ئەوەی هەواڵدەرێک هەواڵی دا کە کچێک بە ناوی (ش.م.م - تەمەن ٢٥ ساڵ)  لەژێر ئەشکەنجەدایە و زیندانیکراوە لە لایەن براکانیەوە لە ماڵی خۆیان، بۆ ئەم مەبەستە دەستبەجێ بە بڕیاری دادوەر تیمەکانمان لە نوسینگەی ڕۆژئاوای بەرێوەبەرایەتیمان گەیشتنە شوێنی مەبەست".

 

دەشڵێت، "تیمەکان توانیان کچەکە ڕزگاربکەن و سکاڵای تۆمار کرد بە بڕیاری بەرێز دادوەر براکانی دەستگیرکران و کچەکەش ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا بە مەبەستی ڕاپۆرتی پزیشکی".

 

جەختیکردووەتەوە کە "لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە".