گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

بەرهەمهێنانی برنجی بانی خێڵان بەهۆی بێ بارانییەوە کەمی کردووە

2022.11.30 - 09:40
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەمهێنانی برنجی بانی خێڵان بەهۆی بێ بارانییەوە کەمی کردووە

ناس کورد-

‎بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دەربەندیخان ڕایگەیاند، بەهۆی کەمی ئاو و باران لەمساڵدا بەرهەمهێنانی برج لە بانی خێڵان کەمی کردووەو نزیکەی ۷٠ تەن دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

‎ئەمجەد ئەسعەد ساڵح، ئەندازیارو بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دەربەندیخان لە لێدوانێکدا دەربارەی بەرهەمهێنانی برنج لەناوچەکەیان بەتایبەت بانی خێڵان بە ماڵپەڕی ”بازرگانی‌و پیشەسازی” ڕاگەیاند، “ئەمساڵ بەراورد بەساڵانی ڕابردوو ڕێژەی بەرهەمهێنانی برنج کەمتر بوو، هۆکاریش دەگەڕێتەوە بۆ کەمی ئاو، تەنانەت کەمی ئاو جگە لەکاریگەری لەسەر چەندایەتی برنج لەهەمانکاتیشدا کاریگەری دەبێت لەسەر چۆنایەتی برنجیش”.

 

‎دەربارەی کەمی ئاو لەمساڵدا چەند کاریگەری هەبوە لەسەر چاندنی چەڵتوک، ئەو وتی “‎بێگومان ڕووبەری کەمتر کرا بەبرنج‌و ئاویش وەک پیویست نەبوو، هەرچەندە بەهۆی وشکەساڵییەوە بەبڕیاری سەرووی خۆمان جوتیارانمان ئاگادار کرد لەوەی برنج نەکەن، بەڵام جوتیاران سوربوون لەسەر بەرهەمهێنانی برنج، بەرهەمهێنانی برنج ئاوی باشی دەوێت، بۆیە هەم ڕوبەر کەمکرایەوەو هەم بڕی بەرهەمیش بەراود بەساڵانی پێشوتر کەمتر بوو”.

 

‎لەبارەی ئەو زەویانەی لەمساڵدا بۆ چەڵتوک داچێندرابون، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دەربەندیخان وتی “بەهۆی کەمی ئاوەوە ڕووبەری زەوی بەکارهێنراو کەم کراوەتەوە بۆ شەست دۆنم زەوی، پەیوەندیەکی ڕاستەوانە هەیە لەنێوان ئاوو زەویدا، ‎حەفتا جوتیار سەرقاڵی بەرهەمهێنانی برنجن بەنۆرە، ساڵی ۳٥ جوتیار برنج بەرهەمدەهێنن‌و پێیدەوترێت قاڵب”.

 

‎دەربارەی خواست لەسەر بەرهەمی برنجی ناوچەکەیان، ئەو وتی “‎بەهۆی باشی جۆرەکەی‌و تام‌و چێژەوە خواستێکی زۆری لەسەرەوهاوڵاتیان‌و کڕیاران بەپەرۆشەوە چاوەڕێی هاتنە بەرهەمی دەکەن‌و زۆرێک لەچێشتخانەکانی سنورەکەو بەتایبەت سلێمانیش بەکاریدەهێنن”.

لەبارەی ئەو کێشانەی جوتیاران لە ناچەکەدا هەیانە، ئەو وتی، “جوتیاران داواکارییان زۆرەو حکومەت توانای دابینکردنی پێداویستییەکانی نیە، چەندین جار داوامان کردووە بەڵام بێ سوود بووەو هێشتا لەهەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ دابینکردنی بنەتۆوی باش‌و سمادو قڕکەری باش‌و دابینکردنی پڕۆژەی ئاودێریی‌و هەڵبەستنی جۆگە”.

گوندی بانی خێڵان دەکەوێتە خواروی دەربەندخان بەدوری پێنج کیلۆمەتر، دانیشتوانی ئەو گوندە بەکاری کشتوکاڵیەوە سەرقاڵن‌و بەرهەمهێنانی برنج یەکێکە لەپیشە سەرەکیەکانیان، بەپشتبەستن بەئاوی گەڕاوەی بانی خێڵان، هەندێک لەجوتیارانیش پشتیان بەستووە بەئاوی سیروان.

 

‎بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دەربەندیخان وتی “ئەگەر بێتوو جوتیاران پڕۆژەیەکی ئاودێری باشیان هەبێت‌و سود لەئاوی سیروان وەربگیرێت، زۆر لەو ڕێژە برنجەی ئێستا بەرهەم دێت‌و دەتواندرێت ڕوبەرێکی زیاتر دابچێندرێت”.

وتیشی، “وەک بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی دەربەندیخان چەندین یاداشت‌و داواکاریمان ئاڕاستەی وەزارەتی کشتوکاڵ‌ کردووەو داوامانکردووە گرنگی تایبەت بدرێت بەگوندی بانی خێڵان بۆ بەرهەمهێنانی برنج، چونکە بەرهەمی ناوخۆییەو خواستی زۆری لەسەرە، بەداخەوە نەتواندراوە داواکارییەکانیان جێبەجێ بکرێت ئەمە وایکردووە بەرهەمهێنان کەم بێتەوە”.