ناس کورد-
کەشناسی هەرێم پێشبینى دەکات کاتەکانى بەیانى زووى سبەینێ شەپۆلى باران سەرجەم ناوچەکانى هەرێم بگرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى کەشناسی، پێشبینى دەکرێت ئەم شەو ئاسمانى هەرێم هەور بێت لە گەڵ بارینى نمە باران بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەکان، بەڵام لە کاتەکانى بەیانى زوودا شەپۆلى باران بارین شۆڕدەبێتەوە و سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە.
دەشڵێت، هەوەها پێشبینى دەکرێت ڕێژەی باران بارین لە ناوچە شاخاویەکانى دهۆک و ئیدارەى سۆران بەشێک لە ناوچە شاخاویەکانى ڕاپەڕین زیاتر بێت، هەندێ کات هەورە تریشقەشى لە گەڵدادەبێت لە گەڵ بارینى بەفر لە سەر لوتکەى شاخە سنورییەکان.