ناس کورد-
کۆمیتەی یاسایی سەدە، کە پێکهاتووە لە پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجەلان ڕایگەیاند، ئۆجالان ڕەتیکردووەتەوە دیدار لەگەڵ شاندەکەی کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە - سی پی تی ئەنجام بدات کە بەمدواییانە سەردانی زیندانی ئیمرالییان کردبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کۆمیتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (سێشەممە 29-11-2022) ڕایگەیاند، ئەوان وەک پارێزەرانی ڕێبەر ئۆجالان، هیچ زانیارییەکیان لەبارەی دۆخی ڕێبەر ئۆجەلان لە زینداندا نییە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەرپرسانی سی پی تی ئامادەنەبوون بچووکترین زانیارییش لەبارەی دۆخی بەڕێز ئۆجەلان ئاشکرابکەن."