ناس کورد-
یەکێک لە یەکەمەکانی خوێندنی کوردی لە پۆلی 12 لە کەرکوک بەناوی ئەحمەد ئازاد عاسی دوای بێسەروشوێنبوونی بۆ ماوەی رۆژێک، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە و پۆلیس دەڵێت، گوللـەیەک بەسەر دڵییەوە نراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
موقەدەم عامر شوانی، وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک (سێشەممە 29-11-2022) بە میدیاکانی ڕاگەیاند، " دوای ئەوەی دوێنێ لە دەوامی زانکۆ گەڕاوەتەوە، ئەحمەد بێسەروشوێن بووە، ئەمڕۆ تەرمەکەی لە نزیک پڕۆژەی سۆما سیتی دۆزرایەوە کە گولـلەیەک بەسەر دڵییەوە نراوە."
ئاماژەی بەوەشکرد، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە و دوو کەسیان دەستگیرکردووە کە هاوڕێی خۆی بوون.