گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

2022.11.29 - 12:17
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

ناس کورد- 

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان، لەمشەوەوە شەپۆلێکی بارانبارینی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و سبەینێ چوارشەممەش بەردەوام دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، "ئاسمان و کەشی ئێستای ھەرێمی کوردستان لەژێر کاریگەری سەرەتای ھاتنی بارستە ھەوایەکی شێداری دەریای سوورە و بەزۆری ئاسمانی ناوچەکە گۆراوە بۆ ھەوری تەواو، هەروەها لەکاتەکانی ئێستادا شەپۆلێکی بەھێزی تەرزە و بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی باکوری رۆژئاوای سعودیە و ئوردنی گرتووەتەوە و لەھەندێ ناوچەدا لافاو دروستبووە و تەرزەی قەبارە گەورەش باریوە کە لەکاتەکانی نیوەرۆدا بەپێی کات باشوری رۆژئاوای عێراق دەگرێتەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەبارەت بەناوچەکانی ھەرێمی کوردستان کاتەکانی شەو بۆ درەنگی شەو بارانبارین بەشێوەیەکی پچر پچر دەستپێدەکات کە چالاکی خێرای با لەگەلدا دەبێت و سبەی چوارشەمەش کاریگەری ئەم دۆخە ناسەقامگیریە زیاد دەبێت بەرێژەی جیاواز باران لەناوچەکاندا دەبارێت لەگەڵ چالاکبوونی ھەورەتریشقە و بارینی لێزمە باران و تەرزە."