ناس کورد-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی گه‌رمیان رایگه‌یاند، هێزه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیان توانیان كوڕ و ئافره‌تێك ده‌ستگیر بكه‌ن كه ئافره‌ته‌كه له نێو جله‌كانیدا مادده‌ی هۆشبه‌ری شاردبووه‌وە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گه‌رمیان (دووشەممە 28-11-2022) ڕایگەیاند، "هیزه‌كانی به‌شی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ئاسایشی كه‌لار توانیان ئافره‌تێك له‌گه‌ڵ كوڕێك ده‌ستگیربكه‌ن كه به‌نیازی ساغكردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر بوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "دوای زانیاری كۆكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی هێزه‌كانمان له‌ئاسایشی كه‌لار بۆ ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاری بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كه‌ن، لهكهمترینكاتدا له‌نێو ماڵی تۆمه‌تبار (ش.ڕ) ته‌مه‌ن 30 ساڵ له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبار (ف.م) ته‌مه‌ن 18 ساڵ كه ئافره‌ته توانیان ده‌ست به‌سه‌ر 16 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر بگرن كه له‌نێو جله‌كانی شاردبویه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه هیچ كه‌س هه‌ست نه‌كات به‌ڵام وه‌ك هه‌میشه نه‌توانرا له ده‌ستی هێزه‌كانمان ده‌ربچێت و ئاشكراكرا، له‌ئێستاش به پێی ماده‌ی 26ی هۆشبه‌ر له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ر، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ڕاگیراون".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ده‌ستگیركردنی ئه‌و كوڕ و ئافرەتە له‌كاتێكدایه له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردو هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌لار توانیان 12 كه‌س به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیربكه‌ن و به‌پێی بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیران".