ناس کورد-
وەزیری دادی عێراق ڕایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆک وەزیران لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ درووستکرایەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق (دووشەممە 28-11-2022) ڕایگەیاند، "وەک لە بەرنامەی کاری حکوومەتدا ھاتوەوە کە لە چوارچێوەی رێکەوتنی سیاسی دامەزراندی حکوومەت رێکەوتنی لەسەر کراوە و لە دوای بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی رێکەوتنەکە لەگەڵ سەرۆک وەزیران و لایانە پەیوەندیدارەکانی ئەنجومەنی وەزیران، بە بڕیاری سەرۆک وەزیران لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ درووستکرایەوە کە لەساڵی ٢٠١٤ پەکخرابوو."
ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەکە لەماوەی ١٠ رۆژدا دەبێت کۆببێتەوە و بودجەی خەمڵێنراو بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەوانەی دەیانگرێتەوە بە مادەی ١٤٠ ئامادە بکات و پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیران بکات تاکوو بخرێتە ناو بوودجەی گشتیەوە."