گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێگرى له‌پێشڕە‌وییه‌كانى هێزه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌ دەکات

سوپاى سوریا چەند ناوچەیەکى لە خان شیخۆن کۆنترۆڵ کرد

2019.08.20 - 12:01
App store icon Play store icon Play store icon
سوپاى سوریا چەند ناوچەیەکى لە خان شیخۆن کۆنترۆڵ کرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  ناس کورد-   سوپاى سوریا چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له‌خان شیخۆن كۆنترۆڵده‌كات و ڕوانگه‌ى مافه‌كانی ئەو وڵاتەش ده‌ڵێت"به‌هۆیه‌وه‌ ڕێگرى له پێشڕەوى هێزەکانى تورکیا بۆ سەر ناوچەکە ده‌كرێت". . ڕوانگه‌ى سورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانى سوریاى سه‌ر به‌حكومه‌تى به‌شار ئه‌سه‌د، چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له‌شارى خان شه‌یخونى سوریا كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كاندا بوو كۆنترۆڵكردۆتەوە و به‌وه‌ش ڕێگرییان له‌پێشڕە‌وییه‌كانى هێزه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌ کردووە. . له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕامى عه‌بدولڕە‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى ڕوانگه‌ى سورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، ئاماژەى بەوە کردووە ‌:"به‌هۆى پیشڕە‌وییه‌كانى سوپاى سوریاوه‌ ڕێگاى كاروانێكى هێزه‌كانى توركیا كه‌ ده‌یانه‌وێت بگه‌نه‌ ناوچه‌ى مۆرك، داده‌خرێت". . به‌رپرسانى ئۆپۆزسیۆنیش به‌میدیاكانیان وتووە، دواى شه‌ڕێكى قورس سوپاى سوریا توانیویه‌تى چه‌ند گوندێكى كه‌مى سه‌ر خان شیخون كۆنترۆڵ بكات. . ئاژانسى سپۆتینگى ڕوسیش بڵاوى كرده‌وه‌، سوپاى سوریا گردى نه‌مر و سیریاتیلى خان شیخۆن كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌ره‌ى نوسره‌دا بووه‌ كۆنترۆڵكردووه‌. . شارى خان شێخۆن سه‌ر به‌پارێزگارى ئیدله‌به‌ و نزیكه‌ى 37 كیلۆمه‌تر له‌شارى حه‌ما و زیاتر له‌100 كیلۆمه‌تریش له‌شارى حه‌له‌به‌وه‌ دووره‌ و له‌ژێر كۆنترۆڵى هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى سوریادایه‌. .