گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ئێران: هیوادارین عێراق هێزەکانى لەسەرسنورى هەرێم جێگیر بکات

2022.11.28 - 13:34
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران: هیوادارین عێراق هێزەکانى لەسەرسنورى هەرێم جێگیر بکات

ناس کورد-

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەى پێشوازى دەکات لە بڕیارەکەى عێراق بۆ جێگیرکردنى هێز لەسەر سنورەکانى هەرێمى کوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا وتى "هەرێمى کوردستان  بەشێکە لە خاکی عێراق و حکومەتی عێراق بەرپرسیارە لە دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنووری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات و دەبێت بەرپرسیارێتی یاسایی خۆی لەو بارەوە جێبەجێ بکات".

 

وتیشى "ئێمە هەواڵمان بیست سەبارەت بە بڕیاری حکومەتی عێراق بۆ بڵاوەپێکردنی هێزەکانی لەسەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق، هیوادارین ئەمە ڕووبدات و پێشوازی لێدەکەین، ئەگەر حکومەتی عێراق پێویستی بە هاوکاری تەکنیکی هەبێت لەو ڕووەوە، ئێمە ئامادەین هاوکاری پێشکەش بکەین”.