گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەپۆلێکى دوو رۆژەى باران و بەفر روو لەهەرێم دەکات

2022.11.28 - 11:23
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلێکى دوو رۆژەى باران و بەفر روو لەهەرێم دەکات

ناس کورد-

 

کەشناسی هەرێم پێشبینیدەکات رۆژانى سێشەممە و چوارشەممە شەپۆلێکى باران بارین و بەفر هەرێمى کوردستان بگرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى کەشناسی، لەئەنجامی کاریگەری هەردوو نزمە پەستانی دەریای سوور و ناوەراست، شەپۆلێکی دابارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

لەئەنجامی کاریگەری هەردوو نزمە پەستانی دەریای سوور و ناوەراست، شەپۆلێکی دابارین تەواوی  ناوچە کانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە سەرەتا رۆژی سێ شەممە لەکاتەکانی ئێوارە لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دابارین بەشێوەی تاوەباران و بروسکە دەست پێ دەکات پاشان نمە باران زۆربەی ناوچە شاخاوویەکان دەگرێتەوە، بۆ رۆژی چوارشەممە  کاریگەری شەپۆلەکە زیاتر دەبێت بەجۆریک سەرتاسەری ناوچەکان دەگرێتەوە، دابارین بەشێوەی نمە بارانی بەردەوام دەبێت و بەفر لەناوچە شاخاوویەکان بەتایبەتی ناوچە سنووریەکان دەبارێت. شایانی باسە لەناوچەکانی باشووری هەرێم وە سەنتەری شاری هەولێر  ئەگەری لێزمە باران وبروسکە هەیە.

 

سەبارەت بەپێشبینی رێژەی دابارین زیاتر کاریگەری لە ناوچەکانی بادینان دەبێت وە بۆ زانیاری زیاتر لەڕاپۆرتەکانی داهاتوومان ئاماژەی پێ دەکەین.

 

پلەکانی گەرما بۆ رۆژی چوارشەممە دادەبەزێت بە (4-5) پلە وەهەروەها خێرای با چالاک دەبێت بۆ 40 کم/س ئاراستە باشووری خۆرهەڵات

لە رۆژی پێنج شەممە کۆتایی بەشەپۆلەکە دیت.

 

بەشی پێشبینی

28-11-2022