گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت

نرخی نەوتی خاو بەهۆی خۆپیشاندانەکانی چینەوە شکا

2022.11.28 - 10:55
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوتی خاو بەهۆی خۆپیشاندانەکانی چینەوە شکا

ناس کورد-

نرخی نەوتی خاو بۆ هەر بەرمیلێک زیاتر لە دوو دۆلار دابەزی، نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی 11 مانگی ڕابردوودا دابەزیوە، ئەمەش بەهۆی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان لە چین کە بەهۆی دووبارە سەپاندنەوەی ڕێکار و داخستنەکان بەهۆی کۆرۆنا دروستبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 2.16 دۆلار دابەزی و بە 81 دۆلار و 47 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، دوای ئەوەی لە سەرەتای دانیشتنی ئەمساڵدا بۆ 81 دۆلار و 16 سەنت دابەزی، کە نزمترین ئاستی لە دوای 11ی کانونی یەکەمی ئەمساڵەوە.

 

هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا بە 2.08 دۆلار دابەزیوە و گەیشتە 74 دۆلار و 20 سەنت. ئەوەش نزمترین ئاستە لە دوای 27ی کانوونی دووەمی 2021ەوە.