گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

تەندروستى لەبارەى کڕینى دەرمان هۆشدارى دەدات

2022.11.27 - 21:32
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى لەبارەى کڕینى دەرمان هۆشدارى دەدات

ناس کورد-

 

وەزارەتى تەندروستى هەرێم هۆشدارى دەداتە هاوڵاتییان لەبارەى کڕینى دەرمان بەشێوەى ئۆنلاین و داوا لە هاوڵاتییان دەکات تەنھا ئەو دەرمانانە بکڕن کا یاسایین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ئاگادارییەکدا هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە بە ھەموو شێوەیەک خۆیان لە کڕینی دەرمان بەشێوەی ئۆنلاین بە دوور بگرن، "مەکەونە ژێر کاریگەری رێکلام و پروپاگەندە ھەڵبەستراو و نازانستیەکانیان، تەنھا ئەو دەرمانانە بکڕن کا یاسایین و ستیکەری وەزارەتی تەندروستییان لەسەرە".

 

ئاگاداریەک لە وەزارەتی تەندروستی یەوە ....

 

ڕێکلام بۆ بەرھەمی ساختە دەکرێت و بە ئۆنلاین دەفرۆشرێن ..

 

چەند بەرھەمێکی ساختە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕێکلامیان بۆ دەکرێت و لە ڕێی ئۆنلاین دەفرۆشرێن، لەلایەن بنکەی kmca سۆران بە ھەماھەنگی لەگەل  بنکەی ئاسایشی بازگەکانی سۆران/ بازگەی بێخال دەستییان بەسەردا گیرا.

 

ھاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە بە ھەموو شێوەیەک خۆتان لە کڕینی دەرمان بەشێوەی ئۆنلاین بە دوور بگرن، مەکەونە ژێر کاریگەری رێکلام و پروپاگەندە ھەڵبەستراو و نازانستیەکانیان، تەنھا ئەو دەرمانانە بکڕن کا یاسایین و ستیکەری وەزارەتی تەندروستییان لەسەرە.

 

بەڕێوەبەرایەتی کوالێتی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان ھەمیشە گرەنتی بەرزی کوالێتی و کاریگەری و سەلامەتی بەرھەمە دەرمانسازییە ڕێێدراو و پشکنراوەکان دەدا

 

بەرێوەبەرایەتی KMCA

٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢