ناس کورد-
پارتى پێشنیازى دروستکردنى ئەنجومەنێکى نوێ لە عێراق دەکات تا حکومەت راوێژى پێ‌بکات بۆ بڕیارەکانى، بەئامانجى ئەوەى هیچ بڕیارێک نەبێتە هۆى دروستبوونى گرفت لەنێوان هەرێم و بەغدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئومێد خۆشناو، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی بە پێگەى فەرمى حزبەکەى راگەیاند "ئێستا دۆخێكی نوێ هاتووه‌ته‌وه ئاراوه، به‌غدا بڕیاری داوه كه له‌گه‌ڵ كوردستان ته‌سفیه‌ی گرفته‌كانی بكات و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی عێراقیش به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د شیاع سوودانی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێككه‌وتن و ڕه‌زامه‌ندیی كوردستان بووه بۆ ئه‌و پۆسته، بۆیه گرنگه به كردار به‌غدا هه‌نگاو بنێت بۆ دروستكردنه‌وه‌ی متمانه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا".
وتیشى "بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوانه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕوو نه‌دات پێشنیار ده‌كەین كه ئەنجومەنێك له عێراق دروست بكرێت كه بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت به ڕاویژ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئەنجومەنه بێت و گرنگه نوێنه‌ری پێكهاته‌كان ئه‌ندام بن له‌و ئەنجومەنەدا".
ئومێد خۆشناو رونیکردەوە "ئەنجومەنهكهش گرنگه پێك بێت له وه‌زاره‌تی دارایی و نه‌وت و ده‌ره‌وه و پلاندانان و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وەزیران و دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه بریارێك نه‌درێت له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گرفت دروست بكات و ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌نجومه‌نه هه‌بێت بۆ گفتوگۆ، هیچ بریارێك نادرێت كه لێكه‌وته‌ی خراپی هه‌بێت".
هاوكات سه‌باح سوبحی، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی عێراق وتى "دروستكردنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه زۆر گرنگتره له بابه‌تی دیكه، ده‌توانین بڵێین كه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌بێته بناغه‌یه‌ك بۆ یاسای نه‌وت و غازیش كه ئه‌گه‌ر هات و یاساكه ده‌رنه‌چوو ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ڕۆڵی هه‌بێت له پرسه‌كاندا و هه‌وڵێك له‌و باره‌وه هه‌بووه كه ئه‌م ئه‌نجومه‌نە دروست بكرێت".